English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی عێراق کوتایی بەداعش هێنا
2017-10-05 [09:33 AM]

ZNA-هەولێر


ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارۆچكەی حەویجەیان راگەیاند و ئاشكرای دەكەن ئەركی ھێزەكانیان لە شارۆچكەی حەویجە كۆتایی پێھات.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە، كۆنتروڵكردنەوەی تەواوی حەویجەی رایگەیاند، تەنھا ناحیەی ریاز لە سنووری كەركووك لە بندەستی داعش ماوە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە بە سێ قۆناخ ئەنجامدرا، لە دوایین قۆناخیشدا دوێنێ ھێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ ناوەندی شارۆچكەی حەویجە دەستپێكرد، لەماوەی 24 كاتژمێر كۆنترۆڵكرا.

پاش كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە لە 21/9/2017 دەستیپێكرد و ھێزەكانی عێراق چەند شارۆچكە و ناوچەیەكی سەر بە حەویجەیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركرد.





ئەم هەواڵە 2605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad