English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلۆڤاکیا ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەکانی ئاسایشی عێراق دەکات
2017-10-05 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌ت به‌رگریی سلۆڤاکیا ڕایگه‌یاند، حکومه‌ته‌که‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێک داوه‌ بۆ ناردنی ٢٥ سه‌رباز بۆ عێراق بۆ هاوکاریکردنی ڕاهێنانی هێزی ئاسایش وه‌ک به‌شێک له‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌که‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پەیمانی ئەتڵانتیکی باکوور"ناتۆ".

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، پیتر گاجدۆس وه‌زیری به‌رگریی سلۆڤاکیا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سلۆڤاکیا گرنگی به‌ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین و هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی هێزی ناوخۆیی عێراق ده‌که‌ن له‌ چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی که‌ مۆدێلی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوون.

پێشببینی ده‌کرێت، ئه‌و گرووپه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ ڕاسپێردراون له کۆتایی ئەم مانگەدا‌ سلۆڤاکیا به‌ جێ بهێڵن و ڕێپێدراون بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، هێشتاش پێویستییان به‌ ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی هاوپه‌یمانێتی و حزبەکەی سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆبه‌رت فیکۆ زۆرینه‌ی تێدا هه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاندووە کە ئه‌و هێزه‌ی سلۆڤاکیا بەشداریی هیچ شەڕێک لە عێراقدا ناکەن.





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad