English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد مەعسوم له‌گه‌ڵ ئەیاد عەلاوی كۆبووه‌وه‌
2017-10-05 [04:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمار كۆبووه‌وه‌، باس له‌ یەکخستنی هه‌موو هەوڵێک لە پێناوی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی بابەتییانە بۆ قەیرانەکەی ئێستا لە رێی دیالۆگی بنیاتنەر كرا.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستا لە هەموو گۆشە نیگاکانییەوە بە تایبەتیی پەیوەندی ئاڵۆزبووی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، تەئکید لەسەر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، یه‌كخستنی هەموو هەوڵێک لە پێناوی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی بابەتییانە بۆ قەیرانەکەی ئێستا لە رێی دیالۆگی بنیاتنەر بۆ چارەسەر و لێکتێگەیشتنی واقعییانە لە چوارچێوەی دەستوردا به‌پێویست زانرا.

سه‌رۆكی كۆمار و جێگره‌كه‌ی هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان خۆیان له‌ گرژیی و یەکتر تۆمەتبار کردن به‌دوور بگرن، لە بری ئەوە کار بۆ رەخساندنی کەش و هەوایەکی لەبار بۆ دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان هەردولادا بكرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad