English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌كگۆرك: ژماره‌یه‌كی‌ زۆری داعش خۆیان راده‌ستی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد
2017-10-06 [02:16 AM]

ZNA-هەولێر


برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش رایگه‌یاند، چه‌كدارانی‌ داعش له‌ حه‌ویجه‌ توشی‌ داڕمان هاتون و خۆیان راده‌ستی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كردوه‌.

برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر، ژماره‌یه‌ك تویتی‌ له‌باره‌ی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بلاَوكرده‌وه‌.

له‌ تویتێكەدا نوسیویه‌تی‌، داعش له‌ حه‌ویجه‌ توشی‌ داڕمان هات ‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆری داعش خۆیان راده‌ستی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد.

هەروەها له‌ تویتێكی‌ تردا مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌ڵێت، روداوی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوی‌ زۆرتر به‌ڕێوه‌یه‌، بەلام هیچ وردەکاریەک ئاشکرانەکرد.

هێزه‌ عێراقییه‌كان دوێنێ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌یان به‌ته‌واوه‌تی‌ كۆنترۆڵكرده‌وه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد‌.





ئەم هەواڵە 2707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad