English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی‌ دارایی كاتی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتی ئاشكر كرد
2017-10-08 [12:12 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕاگەیاندنی خشتەیەکی نوێی موچە، بەوتەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییش، ھەفتەی داھاتوو وادەی دابەشکردنی موچەی زۆربەی وەزارەتەکان ئاشکرادەکرێت، ئەوەشی ڕاگەیاند، "لەڕۆژانی ١٥ یان ١٦ی ئەم مانگە خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکرێتەوە".

سبەینێ دوشەممە نۆی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز کۆتایی پێدەھێندرێت و کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانیشە.

ماڵپەری snn لەسەر زاری ‌سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمەوە وەریگرتوە، ئەو وەزارەتە لەئامادەکاریدایە بۆ دەستکردنەوەی بەدابەشکردنی موچە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕونکردەوە، "وەزارەت دەستی بەئامادەکاریی کردوە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ٢٠١٧و چاوەڕوانیشدەکرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگە واتە لە(١٥ بۆ ١٦)ی مانگ خشتەیەکی نوێی موچە ڕابگەیەنرێت کە بەشێکی زۆری وەزارەتەکان لەخۆی دەگرێت".

ھەمان ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، "دوای بڵاوکردنەوەی خشتەکەو تا کۆتایی ئەم مانگەو بەرلەھاتنی مانگی (تشرینی دوەم واتە مانگی ١١) سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەکەیان پێدەدرێت".


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 133126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad