English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له ترسی داعش خەڵکی حەویجه بەرەو شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق رادەکەن
2017-10-08 [05:12 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ئەوەی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی گوند و ناحیەکانی سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوی کەرکووکی لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستپێکرد، خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بە ئاڵای سپییەوە پەنا بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەبەن.

 

لە لێدوانەکانیاندا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو خەڵکە سڤیلە رایانگەیاندووە کە لە بەرامبەر مەترسیی ئەگەری خۆحەشاردانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانیاندا و ھێرشەکانی سوپای عێراق، ھەڵاتوون و ماڵوحاڵیان بەجێھێشتووە.

 

حەفسە جومەیلی کە لە گوندی حومەیراوە ھەڵاتووە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لە نزیک گوندەکەیان خۆیان حەشارداوە.

 

حەفسە جومەیلی گوتی: "لە ترسی ئەوەی چەکدارانی داعش نەمانکوژن رامانکرد. ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لە نزیک گوندەکەمان خۆیان حەشارداوە".

 

حەفسە جومەیلی ئاماژەی بەوە دا لەگەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی حەویجەوە گوشارەکان بۆ سەریان زیادی کرد و گوتی: "دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە چەکدارانی داعش بە زۆرەملێ دەیانەویست کوڕەکەم بەرن بۆ شەڕ و کاتێک کوڕەکەم ئەوەی رەتکردەوە لەبەرچاوی من ئەشکەنجەیان دا".

 

ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە چەند ساڵە ھاووڵاتییانی حەویجە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین و گوتی: "ئەوە ژیان نییە ئێمە تیایدا دەژین تاکو ناوچەکەمان لەو رێکخراوە تیرۆریستیە پاک نەکرێتەوە. چەند ساڵە لە خۆراکە ھەرە بنەڕەتییەکانیش بێبەشین. ناتوانین سادەترین میوە بدەینە منداڵەکانیشمان".

 

دوای ئەوەی پێنجی ئەم مانگە راگەیەنرا کە شارۆچکەی حەویجە لە داعش پاککرایەوە، دوینێ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ سەر ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان لە گوند و ناحیەکانی سەر بە قەزاکە حەشارداوە.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 1027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad