English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیپلۆماسێكی عێراقی: 100 چه‌كداری بیانی داعش رووبه‌رووی حوكمی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌
2017-10-08 [05:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


باڵیۆزی عێراق له‌ به‌لجیكا جه‌واد شلێحاوی ئاشكرای كرد، 100 تیرۆرستی بیانی كه‌ سه‌ر  به‌ وڵاتانی ئه‌وروپان، له‌ماوی داهاتوو له‌به‌رده‌م دادگاكانی عێراق ئاماده‌ ده‌بن، زۆربه‌یان رووبه‌رووی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بنه‌وه‌.

شلێحاوی وتیشی، زیاتر له‌ 100 چه‌كداری بیانی نێو داعش له‌ عێراق ده‌ستگیركراون، له‌وانه‌ هاوڵاتی سه‌ر به‌ روسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و توركیا و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستن.

ئه‌و دیپلۆماسه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، نزیكه‌ی 1400 كه‌س له‌ كه‌سوكاری ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ له‌ موسڵ ده‌ستگیر كراون.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌سوكاری ئه‌و چه‌كداره‌ داعشانه‌ قسه‌ی كردوه‌ به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه‌ جارێكی دیكه‌ وه‌ریان بگرنه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان.

 

rt





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad