English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا:پڕۆژەیەك هەیە بۆ بەستنەوەی نەوت و غازی كوردستان بە دەریای ڕەشەوە
2017-10-08 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


كۆمپانیای نەوتی ڕوسیا (ڕوس نەفت) ئاشكرای دەكات، كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازی ئیمزاكردنی ڕێكەوتنێكین سەبارەت بە بنیادنانی بۆریەكی گواستنەوەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.

ئەلیكسەندەر نۆفاك، وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند،بەنیازی ئیمزاكردنی ڕێكەوتنێكین لەگەل هەرێمی کوردستان، بەپێی پلانەكە ڕاكێشانی بۆریكە تا كۆتایی ئەمساڵی پێ‌ دەچێت و، پڕۆژەیەك هەیە بۆ بەستنەوەی نەوت و غازی كوردستان بە دەریای ڕەشەوە و وتیشی، توركیا بڕیاری نەداوە بۆری نەوتبەری هەرێمی كوردستان ڕابگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدابو، كە كۆمپانیاكانی نەوتی ڕوسیا پڕۆژەیان هەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و غازی كوردستان بۆ سەر دەریای ڕەش و بۆ ئەوەش دەست بە دانانی بۆری نەوتبەر دەكەین.

پێشتر سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پۆتین، هۆشداری لە ڕاگرتنی بۆری نەوتبەری كوردستان دابوو و ڕایگەیاندبوو، كە زیانی زۆر بە بازاڕی جیهانی دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 3220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad