English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داھێنانێکی پزیشکی ھەموان سەرسام دەکات 
2017-10-08 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
تیمێکی پزیشکی ئەمەریکی - ئوسترالی سەرکەوتوو بوون لە داھێنانی مادەیەکی کەتیرەیی و نەرم کە لەمەودوا لە جیاتی دوورینەوەی برینەکان بەکاردێت. 

کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی ھەردوو زانکۆی نۆرس ئیسترنی ئەمەریکی و سیدنی ئوسترالی توانیان مادەیەک لە شێوەی جەلی دروست بکەن کە لەمەودوا لە بڕی دوورینەوە برینەکان بەکار دێت . 

ئەم مادەیە کە لەپێکھاتەیەکی پرۆتینی دروست کراوە پێی دەگوترێت (ترۆبۆیلاستین میتاکریلۆل) و ناسراوە بە (میترۆ) و بەکاردێت بۆ چارەسەر کردنی برینی ناوەوە و دەرەوەی لەش . 

لەکاتی بوونی برینێک ھەندێک لەو مادەیە بەسەر برینەکە دادەکرێت ئینجا بە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی گەرم دەکرێت و لەماوەی ٦٠ چرکە برینەکە چارەسەر دەکات. 

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم مادەیە ھیچ ئاسەوارێکی برینەکە لەسەر جەستەی مرۆڤ ناھێلێت و شوێنەکەی شێوەی ئاسایی خۆی وەردەگرێتەوە. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 6187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad