English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوس نەفت نەوت و غازی کوردستان بۆ سەر دەریای ڕەش ده‌گوازێته‌وه‌
2017-10-09 [11:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمپانیای نەوتی ڕووسیا (ڕوس نەفت) ئاشکرای دەکات، لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنێکن سەبارەت بە بنیادنانی بۆریەکی گواستنەوەی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان.

(ئەلیکسەندەر نۆفاک) وەزیری وزەی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەنیازی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنێکن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، بەپێی پلانەکە ڕاکێشانی بۆریەکە تا کۆتایی ئەمساڵی پێ دەچێت و پڕۆژەیەک ھەیە بۆ بەستنەوەی نەوت و غازی کوردستان بە دەریای ڕەشەوەو وتیشی: تورکیا بڕیاری نەداوە بۆری نەوتبەری ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدابوو، کۆمپانیاکانی نەوتی ڕووسیا پڕۆژەیان ھەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و غازی کوردستان بۆ سەر دەریای ڕەش و بۆ ئەوەش دەست بە دانانی بۆری نەوتبەر دەکەن.

پێشتر سەرۆکی رووسیا (ڤلادیمێر پۆتین) ھۆشداری لە ڕاگرتنی بۆری نەوتبەری کوردستان دابوو، ڕایگەیاندبوو: زیانی زۆر بە بازاڕی جیھانی دەگەیەنێت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad