English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆڕش ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دێنێت
2017-10-09 [11:38 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی، پۆڕش، یەکەمی بەرهەمی خۆی خستەڕوو کە بە کارەبا کاردەکات.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بەناوی "Mission E"یە و بڕیارە لە ٢٠١٩ـدا لە بازاڕەکاندا بڵاوبکرێتەوە.

 

پۆڕش چەند ساڵێکە کار لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات و لە ساڵی ٢٠١٥ـدا چەند زانیارییەکی لەمبارەیەوە لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی فرانکفۆرت خستەڕوو.

 

پێشبینی دەکرێت ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییە پێشبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی کارەبایی بکات کە دوو بزوێنەری دەبێت و هێزی ٦٠٠ ئەسپ دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە ٢٥٠ کم لە یەک کاتژمێردا.

 

ئەو ئۆتۆمبێلە لە ماوەی ٣ خولەک و پێنج چرکە خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا و خێرایی لە ماوەی ١٢ چرکە دەگاتە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

 

لە کاتی وزە بەخشین بە پاتری ئەو ئۆتۆمبێلە، توانای ئەوەی دەبێت لە ٣٥٠ تاوەکو ٥٠٠ کم ببڕێت.

 

پێشبینی دەکرێت نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە بگاتە ٨٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad