English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیاش پێدانی ڤیزەی به هاوڵاتیانی ئەمریکا راگرت
2017-10-09 [04:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی ئەوەی ئەمریکا خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزای لە تەواوی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی لە تورکیا ھەڵپەسارد، باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "لە تەواوی نوێنەرایەتیەکانمان لە ئەمریکا کاروباری پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ئەمریکا ھەڵپەسێردراوە".

 

لەو راگەیەندراوەی نوێنەری دیبلۆماسی تورکیا لە ئەمریکا سەبارەت بە بابەتەکە بڵاویکردووەتەوە ھاتووە: "ئەو رووداوانەی لەم دوواییانەدا روویان دا، حکوومەتی ئەمریکا حکوومەتی تورکیای ناچارکرد چاو بەو بەڵێننامانەدا بخشێنێتەوە لەبارەی ئاسایشی نوێنەرایەتی و کارمەندانی تورکیا. لە ئەنجامی ئەو ھەڵسەنگاندن و چاوپێداخشاندنەوەدا بەئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی سەردانکەران بۆ باڵیۆزخانە و سەرکۆنسوڵەکانمان لە ئەمریکا لە ئێستاوە کاروباری پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ئەمریکا لە تەواوی نوێنەرایەتییەکانمان لە ئەمریکا ھەڵپەسێردراوە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکە ڤیزای ستیکەر، ڤیزای ئەلکترۆنی و ڤیزای باندرۆڵ دەگرێتەوە.

 

تورکیا کارمەندێکی سەرکونسوڵگەریی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ تۆمەتبار کردووه که لەگەڵ "فەتحوڵڵا گولەن" پەیوەندیی هەیه و هەر بەو تۆمەتەش دەستگیر کراوه. ئەمریکاش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەم کارەی تورکیا، دوێنێ پێدانی ڤیزەی به هاوڵاتیانی تورکیا راگرت.

 

به گوتەی "نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ" "مەتین تۆپوز" کارمەندەکەی سەرکونسوڵگەریی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ بەتۆمەتی ئەنجامدانی ھەریەک لە تاوانەکانی ''ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی شیرازەی دەستوور''، ''سیخوڕی'' و ''ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی حکوومەتی کۆماری تورکیا'' دەستگیرکرابوو.

 

لە بەرامبەر ئەمەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر بە رووداوەکە نیشاندابوو. وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش سەبارەت بە مەتین تۆپوز رایگەیاندبوو: ''ئەو کەسەی کە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بەھۆی تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆر دەستبەسەرکراوە و دواتریش دەستگیرکراوە، ھەروەک چۆن کارمەندی فەرمیی نێو لیستی کونسوڵگەریی نییە، خاوەنی ھیچ حەسانەیەکی دیپلۆماسیی یان تایبەت بە کۆنسوڵخانەکە نییە''.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad