English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکێک منداڵە ساواکەی خۆی دەکوژێت 
2017-10-09 [05:44 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

یەکێک لە دڕەندترین تاوانەکانی مرۆڤ ئەوەیە، مرۆڤ جەرگی خۆی بکوژێت و ھۆکارەکەشی شتێکی ئەوتۆ نەبێت تەنھا لەبەر ئەوەی دەنگی گریانی بەرزبووە. 

لە ویلایەتی ویکفیلدی ئەمەریکی باوکێکی بێ بەزەیی منداڵە ساواکەی خۆی دەکوژێت کە تەمەنی سێ رۆژ بوو. 

باوکەکە لەدانپێدانانەکەی گووتبووی: منداڵەکە بەدەنگێکی بەرز دەگریا منیش بەرگەی ئەو دەنگە ناخۆشەم نەدەگرت لەبەر ئەمە زۆرم لێدا . 

دوای ئەوەی باوکەکە لە منداڵەکە دەدات بە خێرایی دایکی دەیگەنێتە نەخۆشخانە و سکاڵاش لەسەر باوکەکە تۆمار دەکات. 

 

 

دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ منداڵەکە لە چاودێری  چڕ دەمێنێتەوە و سەرەڕای ھەوڵی زۆری کارمەندانی نەخۆشخانە بەڵام گیان لەدەست دەدات. 

لەلای خۆشییەوە دادگای ویلایەتی ویکفیلد سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەر باوکە تاوانبارەکە سەپاند. 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 12559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad