English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەی مام جەلال له پۆڵەندا بەڕێوەچوو
2017-10-09 [05:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەبۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق مام جەلال تالەبانی، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی پۆلۆنیا رۆژی یەک‌شەممە  ٨ی ئۆکتۆبەر لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەی ماتەمینیان گێرا.

 

لەلایەن "زیاد رەئوف" نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا میوانان بەخێرھاتنیان لێکرا. ھەر لە میانی بەرێوەچوونی پرسەکە، لەلایەن زیاد رەئوف تیشک خرایە سەر رۆلی مام جەلال لە خەبات و تێکۆشانی لە جووڵانەوەی  رزگاریخوازی کوردستان و مێژووی نوێی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

 

ئامادەبووانی پرسەکەش پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆیان دەربڕی و ئەوەیان دووپات کردەوە کە لەم رۆژە خەمناکەدا یەکڕیزی تەبایی کورد لە ھەموو شتێک گرنگترە بۆ ئەوەی بگەیەن بە ئامانجە رەواکانی میللەتەکەمان.





ئەم هەواڵە 5302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad