English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری چوارم تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خرایە پاڵ دەرهێنەرێکی پۆڵەندی
2017-10-10 [08:12 AM]

هەولێر – ZNA


پێدەچێت دەرهێنەری پۆڵەندی، رۆمان پۆلانسکی، تا دوا سات لە ژیانیدا بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسییەوە لە دادگا رابکات.

 

لە دوای ئەوەی خانمێکی ئەمریکی لەو دەرهێنەرە خۆشبوو کە لە تەمەنی 13 ساڵیدا دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر، بەڵام دواتر دوو خانمی دیکە هەمان تۆمەتیان خستە پاڵ، ئێستاش خانمێکی دیکە بە هەمان شێوە هەمان تۆمەتی دەخاتە پاڵ.

 

بۆ ئەم مەبەستە پۆلیسی سویسرا لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوێک دەکات کە لە ساڵی 1972 لە شاری گشتاد کە باشووری رۆژئاوای سویسرا روویداوە گوایە پۆلانسکی، دەستدرێژی سێکسیی کردووەتە سەر خانمێک بەناوی ریناتە لانگەر کە ئەو کاتە تەمەنی 15 ساڵ بووە.

 

پێشتر رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز، بڵاویکردوەوە، ئەو دەرهێنەرە سینەماییە، لە ساڵی ١٩٧٣ـدا لە ویلایەتی ساوس کالیفۆرنیا، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ.

 

قوربانییەکە کە بەناوی گلۆریا ئۆرلیدە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەوکات ئەو نەیویست باسی ئەو دەسترێژییە بکات، بەڵام لەبەرئەوەی کەسێکی هاوتەمەنی هەمان شتی بەسەرهات و لەلایەن پۆلانسکییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بڕیاریدا سکاڵا تۆماربکات.

 

پۆلانسکی، ئەگەرچی دەرهێنەرێکی پۆڵەندییە، بەڵام لەسەر ئاستی سینەمای هۆلیوود و جیهانیشدا ناسراوە.

 

پۆلانسکی تەمەن 82 ساڵ، لە ساڵی 1977ـدا ئەم دەستدرێژییە سێکسییەی لەبەرامبەر سامانسا ئەنجامداوە، لە کاتێکدا لە ئەمریکادا سێکسکردن لەگەڵ کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ بەپێی یاسا قەدەخەکراوە و بەهۆیەوە لە دادگا داوایەکی یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

 

پێشتر ئەو دەرهێنەرە دانی بە تاوانەکەی ناوە و بۆ ماوەی 42 رۆژ لە ئەمریکا زیندانیکراوە.  

 

ئەو دەرهێنەر رەگەزنامەی فەڕەنسی هەیە لەوێ ژیان بەسەردەبات، لە یاسای فەڕەنساشدا هاووڵاتیانی خۆی لەسەر ئەو جۆر داوا یاساییانە رادەستی هیچ وڵاتێک ناکات.

 

پۆلانسکی، لە ساڵی ٢٠١٦مەوە گەڕایەوە پۆڵەندا و ئێستا لە فەڕەنسا و پۆڵەندا ژیان بەسەردەبات.

 

یەکێک لە دیارترین کارەکانی ئەو سینەماکارە، فیلمی سینەمایی "پیانۆژەن"ـە، کە لە رێگەیەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین دەرهێنەر لە ساڵی 2003ـدا پێبەخشرا، بەڵام لە رێورەسمی خەڵات بەخشینەکە ئامادە نەبوو.

 

پۆلانسکی، خاوەنی چەندین فیلمی سینەماییە و وەک ناودارترین هونەرمەندی زیندووی پۆڵەندا دەناسرێت یەکێک لە ناودارترین دەرهێنەری سینەمایی لە جیهاندا دەناسرێت و لە چالاکییە سینەماییەکانی بەردەوامە.

 

ئەو دەرهێنەرە چوار جار بۆ خەڵاتی ئۆسکاری کاندیدکراوە و ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم و باشترین دەرھێنان لەرێگەی فیلمی  "The Pianist" بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 2158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad