English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣ ملیار دۆلار قەرزی داوەتەوە
2017-10-10 [10:17 AM]


ZNA – هه‌ولێر

 

بەپێی داتا و ئامارەكان دەردەكەوێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار قەرزارە، بەرپرسێكیش  وردەكاری قەرزەكان و میكانیزمی دانەوەیان ئاشكرا دەكات.

 

د. ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان بە باسی راگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لە قەرزەكانی داوەتەوە و بەشێكیشی لەسەر ماوەتەوە، حكوومەت  نزیكی 7 ملیار دۆلاری پاشەكەوتی  مووچەی فەرمانبەران قەرزارە، 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری پارەی بانكە ئەهلیەكان قەرزارە، پارەی  بەڵێندەرانی ناوخۆش نزیكی ملیارێك دۆلارە.

 

خۆشناو جەختی كردەوە: حكوومەت بە میكانیزمێك دەستی كردووە بە دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلیەكان، گوتیشی: لەگەڵ ئەوەی حكوومەت 7 ملیار دۆلاری پاشەكەوت قەرزارە، بەڵام حكوومەت 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری قەرزی خانووبەرە و پێشینە جیاجیاكانی لای هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە.

 

ئاماژەی بەوەدا كە قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان بە گشتی نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلاریان لێوەرگیرابوو، كەمتر لە6 ملیار دۆلاریان ماوەتەوە و دانەوەی قەرزەكانیشیان بەردەوامە، گوتیشی: بە گشتی هەموو قەرزەكان كە لەسەر هەرێمی كوردستان ماوەتەوە، نزیكەی 17 ملیار دۆلارە و پێدانەوەی قەرزەكانیش بەردەوامی هەیە.

 

روونی كردەوە كە ئەو بەدواداچوونی وردی لەسەر بابەتی قەرزەكانی حكوومەت كردووە، گوتیشی: وەكو توێژەرێك شیكاریەكی ئابورری وردم لەسەر قەرزەكان كردووە بۆیە ئەوەی هەیە  حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەنها 17 ملیار دۆلار قەرزارە ئەوەی تر كە دەگوترێت راستی تێدا نەیە و زۆری بۆ موزایەدەی سیاسیە.

 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad