English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی مەزھەبی و تیرۆر بۆتە ھۆی کوشتنی ٤٣٠ ھەزار کەس لە عێراقدا
2017-10-10 [10:41 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەپێی هەندێك ئاماری رێكخراوی  هیومان رایتس وۆچ لە ساڵی 2003 بۆ ساڵی 2017  زیاتر لە 430 هەزار عێراقی بەهۆی كردەوەی تیرۆرستی و شەڕ و ململانێ مەزهەبی و تایفیەكان گیانیان لە دەستداوە و كوژراون.

 

كوژراوەكان بە پلەی یەكەم خەڵكی بەغدان، بە پلەی دووەم دیالە، بە پلەكانی تر ئەنبار و موسڵ و سەلاحەددین دێن.

 

لەسەردەمی  حكومڕانی نوری مالیكی لە 2006 بۆ 2014  زۆرترین  خەڵك لە عێراق كوژراون كە بریتی بووە لە 114 هەزارو 575 كەس كە ئەو ژمارەیە زۆرە و جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە.

 

لە ساڵی 2003 بۆ 2017 زیاتر لە 58 هەزار كەس بە بێ سەروشوێن تۆمار كراوە،271 هەزار كەسیش خراونەتە زیندانەكان كە لە نێوانیاندا 187 هەزار كەس هەیە هەر دادگایش نەكراون و لە زیندانن.

 

بەپێی ئەو ئامارانە 73 رێكخراو و گروپی چەكداری میلیشیا لە عێراق هەیه‌  كە 117 هەزار چەكداریان هەیە و بەشێك لەو میلیشیانە رۆڵی خراپیان گێراو لە كوشتن و رفاندنی خەڵك بە تایبەت لەسەر ناسنامە و مەزهەب.

 

بەپێی ئامارەكان بێت عێراق بۆی هەیە بچێتە نێو پەرتوكی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەكان.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان ئامارەكانی كوشتن لە 13 ساڵ بەم جۆرەیە:

*ساڵی 2003  ژمارەی كوژراو 12 هەزار و 133 كەس بووە.

*ساڵی 2004 ژمارەی كوژراوان 11 هەزارو 736 كەس بووە

*ساڵی 2005 ژمارەی  كوژراوان 16 هەزارو 583 كەس بووە.

* ساڵی  2006ژمارەی  كوژراوان 29 هەزارو 453 كەس بووە.

* ساڵی2007   ژمارەی  كوژراوان 26 هەزار كەس بووە

* ساڵی 2008  ژمارەی  كوژراوان 10 هەزارو 271 كەس بووە

* ساڵی2009  ژمارەی  كوژراوان 5 هەزار و373 كەس بووە

* ساڵی 2010 ژمارەی  كوژراوان 4 هەزار  كەس بووە

* ساڵی  2011 ژمارەی  كوژراوان4 هەزارو 143 كەس بووە

*ساڵی 2012  ژمارەی  كوژراوان 4 هەزارو 622 كەس بووە

*ساڵی 2013 ژمارەی كوژراوان 9 هەزارو 851 كەس بووە

*ساڵی 2014 ژمارەی كوژراوان 20 هەزار كەس بووە

*ساڵی 2015  ژمارەكە 17 هەزارو  500 كەس بووە

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە باسی راگەیاند:  لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق كوشتن لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەری هەڵدا دواتر جەنگ و خوێنڕشتن و تەقینەوەی بەدای خۆیدا هێنا.

 

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە "میلیشیا شیعەكان لە چەند پارێزگایەكی عێراق خەریكی ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتیانی سوننەن".

 





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad