English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌یێكی سونه‌: ستەم و زۆردارییەکانی حکوومەتی ناوەندی ھۆکارە بۆ ئەوەی سوننەکان داوای ھەرێم بکەن
2017-10-10 [10:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ناجح ئەلمیزان، سەرکردەی عەرەبی سوننە و ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی دامەزراندنی ھەرێمی سەڵاحەدین، رایگه‌یاند ھەرێمی سوننە و پرسی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەخاتە ڕوو، ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی چۆن پشتیوانییان لێ دەکەن.

 

سەرەتا ئاماژەی بە بەشێک لە پارێزگا سوننییەکان کرد کە دەمێکە پڕۆژەی بە ھەرێمبوونیان ھەیە، گوتی: ”پارێزگاکانی خۆرئاوای عێراق کە زۆربەیان پارێزگای سوننین، لە ساڵی ٢٠١١ دەنگ درا پارێزگای سەڵاحەدین بکرێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ و ئیمزا کۆ کرایەوە و لە ئەنجومەن ٢٦ کەس دەنگیان بۆ دا، دوای ئەوە دوو ھەزار و ٣٣ ئیمزامان کۆ کردەوە و داواکاری و بەڵگەکانمان دایە کۆمسیۆن“.

 

ئەو گوتیشی: ”لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە سێ بەشی ئەندامانی ئەنجومەن دەنگیان دا دیالە بکرێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ و ئێستاش دواکارییەکە ماوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤  ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ داوای کرد بکرێتـە ھەرێم، بەڵام ئەو داواکارییانە لە لایەن حکوومەتی ناوەندی راگیراون و کاریان بۆ ناکرێت“.

 

جەختیشی کردەوە، بەپێی دەستوور و یاسای ژمارە ١٣، ھەموو رێکارەکانی بەھەرێمبوونی ئەو پارێزگایانە ئەنجام دراوە و داواکارییەکی جەماوەرییشە، بەڵام حکوومەتی ناوەندی ئاستەنگی بۆ دروست دەکات، گوتیشی: ”نووری مالیکی، گەورەترین پێشێلی دەستووریی کرد کاتێک ئامادە نەبوو داوای بەھەرێمبوونی ئەو پارێزگا سوننییانە بداتە کۆمسیۆن، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بەھەرێمبوون“.

 

ناجح ئەلمیزان، سوورە لەسەر ئەوەی کە بە چەند پارێزگایەکی سوننی ھەرێمێکی سەربەخۆ پێک بھێندرێت، دەشڵێت: ”لەگەڵ ئەوەدا نین ھەر پارێزگایەک ھەرێمێک بێت، چونکە کێشەی زۆری دەبێت، بەڵام دەکرێت بە چەند پارێزگایەک ھەرێمێک پێک بھێندرێت، بۆ نموونە دیالە و سەڵاحەدین و  مووسڵ داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بەھەرێمبوون، دەکرێت دواتر ھەر ھەرێمێک داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بخرێتە چوارچێوەی ھەرێمێکی تر“.

 

ئەو سەرکردەیەی عەربی سوننە پێی وایە، ستەم و زۆردارییەکانی حکوومەتی ناوەندی ھۆکارە بۆ ئەوەی سوننەکان داوای ھەرێم بکەن، گوتیشی: ”لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا حکوومەتی ناوەندی ستەم لە عەرەبی سوننە دەکات و یاریی بە چارەنووسی پارێزگاکان دەکرێت، بۆ نموونە مالیکی خیانەتی لەگەڵ پارێزگاکانی مووسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین کرد، کاتێک رادەستی داعشی کردن، ئەگەر حکوومەتێک خیانەت لەگەڵ گەلەکەی بکات، ئەوە مافی ئەوەی نییە حوکم بەسەر خەڵکەکەیدا بکات“.

 

ئەلمیزان جەخت دەکاتەوە، بەراورد بە پێشوو، ئێستا ھۆکارەکان زیاتر بوونە بۆ ئەوەی پارێزگاکان داوای بەھەرێمبوون بکەن، گوتیشی: ”ھاووڵاتییان بە زۆر دەردەکرێن و موڵک و ماڵیان لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی تاڵان دەکرێت، ھیچ خزمەتگوزارییەک نییە و ناوچەکان وێران بوونە، بۆیە ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ پێش ھاتنی داعش، دەبێ عێراق بکرێتە فیدڕاڵی یان کۆنفیدراڵی، کە ئێستا خواستی لەسەرە“.

 

سەبارەت بەوەی کێ پشتیوانییان دەکات بۆ ئەوەی ھەرێمێکی سوننە لە عێراق ھەبێت، ئەو سەرکردەیەی سوننە دەیگوت: ”لە دامەزراوە بڕیاربەدەستەکانی ئەمەریکا ئەو قەناعەتە دروست بووە کە ناکرێت پێکەوەژیان لە عێراق بگەڕێتەوە پێش ھاتنی داعش، بۆیە ئەوانیش لەگەڵ ئەوەدان ھەرێمی سوننە ھەبێت و پارێزگاکان خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن“.





ئەم هەواڵە 1873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad