English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عد حه‌دیسی: ئەو سەردانانەی چەند بەرپرسێکی عێراقی بۆ كوردستان ئەنجامیانداوە، تەنھا ھەڵوێستی سیاسییە
2017-10-10 [11:02 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حکومەتی عێراق تەئکید دەکاتەوە کە بژارەی شەڕ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ریفرانۆدمی سەربەخۆیی کوردستان، لە ئێستادا نەخراوەتە روو.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژ بەناوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی ئێرانی "ئیرنا" گوتوویەتی: "ئەو سەردانانەی چەند بەرپرسێکی عێراقی بۆ ھەولێر ئەنجامیانداوە، تەنھا ھەڵوێستی سیاسییە و نوێنەرایەتی ھەڵوێستی حکومەتی عێراق ناکەن".

ھەروەھا پێشتر سەعد حەدیسی رایگەیاندبوو کە "ئێستا ھیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان دەربارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامەکانی لە ئارادانییە و داوایکرد گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور بێت".


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad