English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش رێککەوتنێکی نھێنی كراوه‌
2017-10-10 [11:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌ نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش رێککەوتنێکی نھێنی ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ به‌بێ شه‌ر چه‌كدارانی داعش حه‌ویجه‌ چۆل بكه‌ن، رێڕەوێکی پارێزراویان بۆ چەکدارانی داعش دابین كراوه‌.

پێگەی ئەلیکترۆنی دیبکا سەر بە ھەواڵگریی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە "رێککەوتنێکی نھێنی" لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش کراوە بۆ ئەوەی بە بێ شەڕ لە ناوچەکانی حەویجە بکشێنەوەو ناوچەکە چۆڵبکەن".

ئەو ھەواڵە لە کاتێکدایە لە ٢٠/٩/٢٠١٧ ھێزەکانی عێراق ھێرشیان بۆسەر ناوچەکانی حەویجە و دەوروبەری دەستپێکرد، بەڵام بە بێ ھیچ رووبەڕوو بوونەوەیەکی چەکدارانی داعش، زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری قەزای حەویجەشەوە کەوتەوە دەست ھێزەکانی عێراق.

پێگەی ئەلیکترۆنی "دیبکا"ـی ئیسرائیلی لە سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە کە "ھیچ ھێرشێک لەلایەن سوپای عێراقەوە نەکراوەتە سەر حەویجە، بەڵام ئەوەی روویداوە، سوپای عێراق رێککەوتنی لەگەڵ سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە و سەرکردەکانی داعش کردووە بۆ ئەوەی ناوچەکانیان رادەست بکەن، لە بەرامبەریشدا رێگە بە چەکدارەکانیان و خێزانەکانیان دراوە تا ناوچەکان چۆڵبکەن".

پێگە ئیسرائیلییەکە دەڵێت: "سوپای عێراق، رێڕەوێکی پارێزراویان بۆ چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان کردووەتەوە و شارەکەیان جێھێشتووە".

بەڵام ئاماژەی بەوەنەکردووە کە ئەو چەکدارانە روویانکردووەتە چ ناوچەیەکی دیکە و ھیچ لایەنێکی فەرمی عێراقیش وەڵامی ئەو راپۆرتەی پێگە ئیسرائیلییەکەی نەداوەتەوە.

تا ئێستا چەکدارانی داعش ناحیەی ریاز و گوندەکانی دەوروبەریان لە بەردەستدایە و ماوەی چەند رۆژێکیشە ھیچ شەڕ و پێکدادان و ھێرشێک ئەنجام نەدراوە.





ئەم هەواڵە 8644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad