English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەتەوێت منداڵەکەت کوڕ بێت
2017-10-10 [11:51 AM]

ZNA - هەولێر



بەشێک لە دایک و باوکان، بەتایبەت باوکان، حەز بەوە دەکەن منداڵی یەکەمیان یان ھەموو منداڵەکانیان یان ھیچ نەبێ یەکێک لە منداڵەکانیان کوڕ بێت.


ئەمەش زۆرکات کێشەی بۆ خێزانەکە دروست کردووە و بەھۆی تێنەگەیشتنەوە دایکەکە تاوانبار کراوە، لەکاتێکدا بەپێی زانست دایکەکە وەکوو پیاوە و ھۆکار نییە بۆ ھەڵبژاردنی منداڵی کوڕ یان کچ.
 
ئەوەی ئێمە لێرەدا فێرتان دەکەین، چەند ھەنگاوێکە بەپێی بۆچوونی چەند پزیشکێکی شارەزا لە بواری منداڵبوون، کە باس لەوە دەکەن ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی کوڕ زیاد دەبێ، ئەگەر ھاتوو ئەم ھەنگاوانە جێ بەجێ بکەن:
 
ئەو سپێرمەی کە کڕۆمۆسۆمیY ھەیە لەگەڵ Xی خانمەکە دەبێتە کوڕ، ئەمەش لە PHی نزمدا دەمرێت، بەڵام ئەو سپێرمەی کە کڕۆمۆسۆمیX ھەیە لەگەڵ Xی ژنەکەدا یەکدەگرێ و دەبێ بە کچ، لە PHی نزمدا دەژی. بۆیە پێویستە ئاگاداری بەرزی و نزمی PHی خانمەکە بیت و چەند کارێکی پێویست ھەیە بیانکەیت، تا PHەکە وا لێبکەیت بەرز بێت و ئەگەری منداڵی کوڕ زیاد بکات، بریتین لە:
 
- ھەوڵ بدە لەماوی ٢٤ سەعات دوای ھێلکەدانان سەرجێیی ئەنجام بدەیت.
کەی ھێلکەدانان ڕوودەدات؟ لە ناوەڕاستی سووڕی مانگانەدا کە زۆر کات ٢٨ ڕۆژ جارێک دەبێت، واتا ئەگەر کەسێک لە سەرەتای مانگ کەوتە سووڕەوە، ئەوا لە ڕۆژەکانی ١٤ یان ١٥ یان ١٦ ئەگەری ھێلکەدانانی زۆرە و گونجاوترین کاتن بۆ سەرجێییکردنەکە. چونکە لەو ماوەیەدا سپێرمەکەش دەتوانێت بە شێوەیەکی باش لەگەڵ ھێلکەکە زایگۆت بکات.
 
- تا دەتوانیت مەھێڵە ئافرەتەکە بگاتە ئۆرگازم، واتا پێش ئەوەی بگاتە ئۆرگازم تۆ سپێرمەکەت دابنێ.
 
- لە شێوازی سەرجێیکردنەکەتدا لەو کاتەی سپێرمەکە دادەنێیت، تا دەتوانی تەواوی چووکت لەناو ئەندامی زاوزێی ژنەکەتدابێت، چونکە تا دوورتر دایبنێیت ئەگەری منداڵبوونەکە زیاتر دەبێت.
 
- بەکارھێنانی femigine کە بۆ شۆردنی ئەندامی زاوزێی خانمان بەکاردێت، PH بەرز دەکاتەوە و ئەمەش ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی کوڕ زیاتر دەکات.


femigine لە دەرمانخانەکاندا دەستدەکەوێت.
 





ئەم هەواڵە 4405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad