English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: ھۆکارەکانی کونبوونی پەردەی گوێت بزانە
2017-10-10 [12:09 PM]

​ZNA – ھەولێر


پسپۆری قورگ و لوت و گوێ د. عمار محمد صالح بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی چوونی باکتریا و ڤایرۆسەکان و کۆبوونەوەی چڵک و ئێش و کەمکردنەوەی توانای بیستن و ھێندێک جاریش ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبێتە ھۆکاری زڕاندنی پەردەی گوێ .


هۆكاره‌كانی كونبوونی په‌رده‌ی گوێ:-


- ھەوکردنی گوێجکەی ناوەڕاست ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ کون بوونی پەردەی گوێ، کە دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی مەوادی ھەوکردن وە ئەو شلەمەنیانەی کە درووست دەبێت لە گوێجکەی ناوەڕاست کە وادەکات پاڵەپەستۆیەک بخاتە بەشی ناوەوەی پەردە وە دواتر کونکردنی.

- داخستنی کەناڵی استاکیوس کە پەرپرسە لە ھاوسەنگی پاڵەپەستۆ لە نێوان گوێجکە و ژینگەی دەرەوە، وە داخستنی ئەم کەناڵە بە ھۆکاری دووچار بوون لە گۆڕانی پاڵەپەستۆی ھەوا بەشێوەیەکی لەناکاو، یان بە ھۆکاری پشمین لە کاتی توشبوون بە (پەسیو)، یان لەکاتی گەشتکردن بە فرۆکە.

- دووچار بوونی پەردی گوێ بۆ شەپۆلی دەنگی بەرز وەکو گوللـە یان دەنگی تەقینەوە.

- دووچار بوونی پەردەی گوێ بۆ کەلوپەلی ڕەق وەک و دەمبوز و پەمۆی پاککردنەوەی گوێ.

- دووچار بوونی سەر بەرووداوێکی بەھێز کە دەبێتە ھۆکاری شکانی جومجمەی سەر.

ھەروەھا د.عمار محمد گوتیشی لەم ڕۆژگارە بە ھۆی پێشکەوتنی زانستی نەشتەرگەی دەکرێ چارەسەر کردنی کونبوونی پەردەی گوێ بە ئاسانی بکرێت بەکاتێکی کەم وە بەبێ برینی دیار.
 





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad