English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە گرنگەکانی خواردنی قەیسی
2017-10-10 [12:11 PM]

​ZNA – ھەولێر


میوەی قەیسی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین (A،C) و بیتاکارۆتین و لیکۆبینی تێدایە ھەروەھا لە خوێ کانزایەکان پێکدێت وەک فۆسفۆڕ ، مەگنیسیۆم ،ھەندێکیش لە ترش وەک ترشی ستریک کە بۆ کۆئەندامی ھەرس زۆر بەسودە،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی گرنگی دیکەی قەیسین:

١-پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و بینینیش بەھێز دەکات.

٢-بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە کەمخوێن و بەدەست نەخۆشی ئەنیمیاوە دەناڵێنن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژە بەرزە لە ئاسن کەلە قەیسیدا ھەیە یارمەتی لەش دەدات لە بەرھەمھێنانی ھیمۆگلۆبینی خوێن.

٢- ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسنی تێیدا کە یارمەتی لەش دەدات لە بەرھەمھێنانی ھیمۆگڵۆبینی خوێن ھەربۆیە خواردنی قەیسی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست کەمخوێنیەوە دەناڵێنن.

٣-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات.

٤-بەھۆی بوونی ڕیشاڵ،ڤیتامین،پۆتاسیۆم لە قەیسیدا بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسودە،چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات و پارێزگاری لە ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیش دەکات،بە یەکێک لە میوە گرنگەکان دادەندرێت بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە جەڵدەی دڵ و مێشک.

٥-پارێزگاری لە تەندروستی بۆریەکانی خوێن دەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوونی بە نەخۆشی.

٦-ئەو مادە ڕیشاڵیانەی کەلە قەیسیدایە چارەسەری قەبزی دەکات،خواردنی قەیسی بۆ چالاکبوونی ڕیخۆڵە زۆر بەسودە.

٧-ئەو دژە ئۆکسانەی کە لە قەیسیدایە یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی ،قەیسی ڕێگریش دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست،سی،خوێن،پڕۆستات.

٨-یارمەتی چالاکبوونی ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەدات(سی،سپڵ،جگەر،گورچیلە).

٩-خواردنی قەیسی بۆ ئارامبوونەوەی مێشک بەسودە.

١٠-چارەسەری تا دەکات، شەربەتی قەیسی چارەسەری تا دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین ، کانزا لە قەیسیدا کە لە توانایدایە "تا" چارەسەربکات و پلەی گەرمی لەش دابەزێنێت.

١١-ناوکی قەیسی ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە ،دەشبێتەھۆی لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەی ئێسک،پێست،منداڵان.





ئەم هەواڵە 1819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad