English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندورستی گۆرانگاری له‌ فۆرمی رەزامەندی نەشتەرگه‌ری كرد
2017-10-10 [01:24 AM]

​ZNA – ھەولێر



بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندورستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە دووشەممە ٩-١٠-٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە، لە پێناو کەمکردنەوەی گازندەی ھاونیشتمانیان لە پزیشکان ‌و دەزگا تەندروستییەکان کە ھەندێ جار  لە دوای نەشتەرگەریەکان دروست دەبێت،  بڕیاریانداوە کە فۆرمێکی نوێی رازیبوونی پێش نەشتەرگەری دابنێن.


وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، فۆرمێکی نوێی رازیبوونی پێش نەشتەرگەری دادەنێ ‌و بەپێی بڕیارێکی نوێش، "ھەر نەخۆشێک لە کاتی نەشتەرگەریدا بمرێ، دەبێت ببرێتە پزیشکی دادوەری بۆ وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی".


ھەروەھا لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە "لەو فۆڕمەدا ھەموو ماکەکانی نەشتەرگەری و بێھۆشکردنی تێدایە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ماکە تایبەتەکانی ھەر نەشتەرگەرییەکیش دادەنێن".

وە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندورستی، دەبێت ھەموو نەخۆشێک زانیاری تەواوی لە بارەی نەشتەرگەرییەکەیەوە ھەبێت، ئەوەش ھاتووە "دەبێت ئەو فۆڕمە لەلایەن نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی ‌و تایبەتیشەوە جێبەجێ بکرێت ‌و ھەر کەسێک جێبەجێ نەکات، لە بەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبێت، چونکە وێنەی فۆڕمەکە دراوە بە ئەنجومەنی دادوەری".

بەھۆی ئەوەی لە رابروودا گەلێک جار لە دوای مردنی نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەریدا، گرفت لەنێوان کەس ‌و کاری نەخۆشەکە و پزیشک ‌و ناوەندە پزیشکییەکە دروست بووە.





ئەم هەواڵە 6259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad