English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 وەرزش ھیچی کەمتر نیە لە سیاسەت
2017-10-10 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



بێگوومان پەیوەندیەکی زۆر گرینگ ھەیە لەنێوان وەرزش و سیاسەت چونکە ھەرچەندە وەرزش تاکە کەسی بی بەڵام دەبێتە ھۆ دروستبوونی پەیوەندی  لەنێوان خەڵک و وڵاتان .  
(محمد یونس ڕحمد) قوتابی ماستەر دوای گوئ بیست بوونی وتەی جەنابی سەرۆک (مسعود بارزانی ) کە لە وتارێک دا رۆلی وەرزشی بەرز نرخاند کە جەنابیان فەرمووی( وەرزش ھیچی کەمترنیە لەسیاسەت ), بەراستی ئەم وتەیە سەرنجی منی راکێشا لەبەر ئەوەی خۆم دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشم و لە سلکی دبلوماسی کاردەکەم ھەر لەبەر ئەم وتەی بەرێزیان بوو وای لە من کرد لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکەم بۆ ئەوەی بیکەمە ناو نیشانێک بۆ خوێندنی ماستەر دوای ماندوو بونێکی زۆر کە توانیم لە دەرەوەی وولات لێکۆلینەوە لەسەر ووتەی بەرێزیان بکەم لە کۆتایی دا توانیم ناو نیشانێک دابنێین ئەویش( رۆلی وەرزش لە بونیات نانی سیاسی )کە بەراستی بووە جێگەی سەرنجی سەرپەشتیار و پسپۆڕانی وەرزشی. 
ئەم بابەتە لەلایەن سەرپەرشتیارە ئۆکرانییەکەم زۆر گرنگی پێدا  و زۆر بەرزی نرخاند,  دوای ئەوەی من دەستم بە خوێندن کرد لەسەر ئەم ناونیشانە بەراستی بۆمن دڵ خۆشکەر بوو، چونکە من وەکو کوردێک یەکەم کەسم لە (رۆژھەڵاتی ناوەراست)کە لەسەر ئەم بابەتە بخوێنم ئامانجم لەم خوێندنە ئەوەیە کەوەرزشیش لە توانای دایە کە شان بەشانی سیاسەت پەرە بەپەیوەندیەکان بدات لە ناوەو دەرەوە وە ھەروەھا دەتوانین ھەر لەم رێگایەوە پەرە بەکەرتی ئابووری بدرئ وەک خۆتان دەزانن ێستا وەرزش بویتە بزنس و ئاشتیو ئارامی لەووڵات بەرپابکەین بەتایبەتی لەم باروودۆخەی ئێستادا وەرزش توانای ئەوەی ھەیە کە رۆلی خۆی ببینئ  بۆیە داوا دەکەم لەلایەنی پەیوەندی دار  کە گرینگیەکی تەواو بە وەرزش بدرێت  چونکە زۆر شت ھەیە بەوەرزش دەکرێ بەسیاسەت ناکرێ لەبەر ئەوە پێویستە ئەم بابەتە و وەرزش بە تایبەتی فەرامۆش نەکرێ چوونکە لەسیاسەتی سەردەمیانەدا(وەرزش و ھونەر و کلتور) پشکی شێریان بەردەکەوی واتا زۆر کاریگەرن بۆ ناساندن و پێش خستنی  ووڵات.  

محمەمەد یونس ئەحمەد 
ماجستێر لە بواری وەرزش و سیاسەت
 





ئەم هەواڵە 7555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad