English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرییە خراپەکانی فیلمە سێکسیەکان  لەسەر مێشکی مرۆڤ 
2017-10-10 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
فیلمە سێکسیەکان رۆژانە  لەسەرتاسەری جیھان لە بڵاوبوونەوەی بەردەوامدان و ئەمەش بووتە ھۆی ئەوەی ھەندێک لە ھەرزەکاران بەشێوەیەکی زۆر خراپ ئاڵودەی ئەم فیلمانە بن . 


دکتۆر دۆنالد ھیلتۆن پسپۆڕ لە کۆئەندامی دەمار رایگەیاند : ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە ١٢ ساڵ زیاترە و سەیری فیلمە سێکسیەکان دەکەن کاریگەریەکی ئەوتۆیان لەسەر جێدەھێلێت کە لەبیرکردنەوەی ئەستەمە , لەبەر ئەمە کاتێک سەیری گرتە سێکسیەکان دەکەن ئەوا بەجارێک واز ناھێنن و بەردەوام بەدوای گرتەی نوێ و فیلمی نوێدا دەگەڕێن . 

ھەروەھا گووتیشی : کوڕان و کچانی ھەرزەکار بەتایبەتی ئەوانەی ئەنتەرنێت بەکار دەھێنن ماوەیەکی زۆر بەسەر دەبەن لە سەر ئەنتەرنێت بۆ ئەوەی گرتەی نوێ بدۆزنەوە تا لە رێگەی ئەم گرتە سێکسیانە ئارەزووە سێکسیەکانی خۆیانی پێ تێر بکەن و بەتێپەڕبوونی کات سەیرکردنی ئەم گرتە سێکسیانە وەک ئاڵودەبوونی لێ دێت و وازھێنان لێی ئەستەم دەبێت . 

ھیلتۆن باس لەوەشدەکات : سەیرکردنی زۆر ئەم گرتە سێکسیانە وای کردوە کوڕان وکچان لەتەمەنی ھەرزەکاری تووشی ھەڵەی گەورە ببن و چوونەتە نێو پەیوەندی ناتەندروست تەنھا لەپێناو تێرکردنی ئارەزووی سێکسی . 

ھەروەھا دکتۆر ھیلتۆن دەڵێت : نزیکە لە ٩٣ % کوڕان و ٦٢% ی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەو کاتانەی لەسەر ئەنتەرنێتن بەدوای گرتە ووروژێنەر دەگەڕێن . 

لە کۆتایی قسەکانی دکتۆر ھیلتۆن رایگەیاند : پێویستە لەسەرمان رێگە نەدەین گرتە سێکسیەکان کۆنترۆلی رۆشنبیری سێکسی منداڵەکانمان بکەن و پێویستە یاسا و رێسای تایبەت دەربچێت بۆ پاراستنی نەوەکانی داھاتوو لە مەترسی ئەو جۆرە فیلمانە. 

ی. ا 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 18379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad