English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانای ناوک کەووتن لەکوردەواریدا چیە
2017-10-11 [09:04 AM]

ZNA- ھەولێر



لەکاتێکدا لە زانستی پزیشکی ھیچ پێناسەو باسکردنی بۆ نەکراوە. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەڵگرتنی شتێکی گرانتر لە کێشی خۆت یان نزیک لەکێشی خۆت، وەیا ناڕێکی و نادروستی لەکاتی ھەڵگرتنی شتێک یا ئەنجام دانی کارێکی نادروست یان بەربوونەوەو دەبێت. ئەمەش بەھۆی کەوتنە سەریەکی ھەردوو ئەو شادەمارانەی کەخوێن بۆ پەلەکانی خوارەوە دەگوازنەوەو دێننەوە بۆدڵ و ڕەق بوونی ماسوڵکە لە شوێنی دەمارەکان کە کوتوونەتە ناوچەی سک و ڕێک چواردەوری ناوک وەک لەوێنەکەدا دیاریم کردووە.

لەئەنجامدا لەناوچەی ناوک و سک بەھۆی ئەنجامدانی ئەو ھۆکارانەی باسم کردوون دەمارەکانی دەکەونە سەریەک و پاڵەپەستۆ لەسەر ماسوڵکەکانی سک و ڕیخۆڵەکان و گەدەش درووست دەکات. یان بە درێژبوون لەسەر پشت و ھەردوو دەستی ڕاکێشانی بۆ سەرەوە دەتوانرێ ناوک کەوتن دیاری بکرێ.

بۆیەش کەسەکە ھەست بە بێ ھێزی دەکات و نەخواردن یا کەم خواردن و تووشی ھێڵنج و دڵ تێکەڵاتن دەبێت و جار بەجار ئارەقەیەکی سارد و نیمچە گەرم دەکات و جار بەجاریش سک ئێشە .


چارەسەر:-

شادەمارەکان بۆ خستنە شوێنی خۆیان بەدانانی شتێکی خڕ وەک تۆپێکی بچوک یان بچوکتر لەسەر ناوچەی سک یان شێلان بەپەنجەکانی دەست و دۆزینەوەی دەمارەکان و بردنیان بۆ شوێنی خۆیان. یانیش کوردەواری خۆمان پێی دەڵێن ڕاستەو چەپە کردن ئەمەس لەسەر سک پاڵەدەکەوی و کەسێک پێی دەخاتە سەر ناوچەی پشت کەلەکەی پشت و ھەرەیەکە لە دەستی ڕاست و پێی چەپ بەیەکەوە بۆ سەرەوە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. وە بەپێچەوانەوە دەستی چەپ و پێی ڕاست بۆسەرەوە لای خۆی ڕادەکێشێت،

نوێ ترین دۆزینەوەی چارەسەریش بریتیە لە دانانی تۆپێک لەژێر پشت و چوون ھاتن لەسەری بۆ سەرەوەو بۆ خوارەو و لاتەنیشتەکان بەڕاکشاوی و بۆ چەند خولەکێک.

نووسین/ بارزان کریم کەژەکی





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad