English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوسامه‌ نوجێفی: ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی هاووڵاتیانی نه‌ینه‌وا تێیدا ژیاون بووه‌ته‌ هۆی نه‌مانی متمانه‌یان به‌ داهاتوو
2017-10-11 [11:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جێگری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: "ئەو نەھامەتیانەی ھاووڵاتیانی نەینەوا تێیدا ژیاون، بووەتە ھۆی نەمانی متمانەیان بە داھاتوو، پێکھاتەکانی پارێزگاکە ھیچ شتێکیان نەبینیووە دەستەبەری ژیانی داھاتوویان بکات.

لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئوسامە نوجێفی،جێگری سەرۆککۆماری عێراق گوتوویەتی: "ئەو نەھامەتیانەی ھاووڵاتیانی نەینەوا تێیدا ژیاون، بووەتە ھۆی نەمانی متمانەیان بە داھاتوو، پێکھاتەکانی پارێزگاکە ھیچ شتێکیان نەبینیووە دەستەبەری ژیانی داھاتوویان بکات و بیانگێڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، شکستی حکومەتی ناوخۆیی و گەندەڵییش بوونەتە ھۆی ھێواش بەڕێوەچوونی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژێرخانی وێرانبووی پارێزگاکە".

دەربارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیش نوجێفی داوایکردووە دەرھاویشتەکانی بە شێوەیەک چارەسەر بکرێت ببێتە ھۆی پارێزگاریی لە یەکپارچەیی عێراق و دەست لە زمانی ھەڕەشە و ھێزی سەربازی ھەڵبگیرێت و پەنا بۆ گفتوگۆی نێوان سەرجەم لایەنەکان ببریت، بێ ئەوەی ھیچ لایەنیک پەراوێز بخرێت و لە ژێر چاودێری و گەرەنتی نێودەوڵەتیشدا بێت".

باوڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گوتوویەتی : "واشنتن جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان دوور لە بەکارھێنانی ھێزی سەربازی دەکاتەوە".





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad