English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی نانی جۆ
2017-10-11 [01:16 AM]

ZNA- هەولێر



بەشێکی زۆر لە خەڵکی نانی جۆ دەخۆن لەجیاتی نانی گەنم، ھەندێکیان بەھۆی زۆری کێشیانەوە و ھەندێکی دیکەش بە ھۆکاری دیکەوە، ھەروەھا خواردنی نانی جۆ بە تەندروست تر دادەنرێت چونکە جۆ پێکھاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە.

ماڵپەڕی ” blog.udemy” لە بابەتێکیدا سوودەکانی خواردنی نانی جۆی خستووەتەڕوو بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ بەھۆی ھەبوونی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و بەھای خۆراکی بەسوود.
لێرەدا سوودەکان خراوەتەڕوو:


١. ڕۆڵی ھەیە بۆ پتەوکردنی بۆرییەکانی خوێن و بەھێزکردنی ئێسک و جومگەکان، بەھۆی ھەبوونی بڕێکی باش لە کانزاکانی  کالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم و کۆپەر.

٢. ڤیتامین A، B١، B٢،B٦، B١٢، C، D، E، K. تیادایە بەمەش سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە.

٣. ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ پاراستن و بەھێزکردنی کۆئەندامی ھەرس و سیستمی ھەرسکردن.

٤. دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت بەھۆی بەھێزکردنی بۆریەکانی خوێن و نەبوونی چەوری لە نانی جۆدا.

٥.  جۆ ڕۆڵی ھەیە لە دابەزاندنی کۆلیسترۆل و جێگیرکردنی ئاستی شەکری ناو خوێن.





ئەم هەواڵە 4882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad