English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
زیانەکانی ھاوارکردن بەسەر منداڵی ساوا
2017-10-11 [02:01 AM]

ZNA- هەولێر



زۆرکات بەھۆی قورسییەکانی ژیان و ماندوبونەوە باوان بەسەر منداڵەکانیاندا ھاوار دەکەن بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە چەند مانگێک تێپەڕناکات، زۆر ھاوارکردن بەسەر منداڵی ساوادا زیانی ھەیە. بەشێک لە منداڵان لەدوای ھاوارکردنەکە دەست بە گریان دەکەن.

لە ھەواڵێکی ounousa، زیانەکانی ھاوارکردن بەسەر منداڵی ساوادا یاخود تازە لە دایکبودا خستوەتەڕوو، کە ئەم ڕەفتارەی باوان کاریگەری خراپ لەسەر گەشەو کەسایەتی منداڵەکە دروست دەکات. ئەگەر بەبەردەوامی ھاوار بەسەر منداڵی ساوادا بکرێتئەم زیانانەی دەبێت:

١. ھاوارکردن بەڕوی منداڵی ساوادا دەبێتەھۆی ترساندنی منداڵەکە و دەستکردن بە گریان ئەمەش ترس لە ناخی منداڵەکەدا دروست دەکات.

٢. ئەم ترسە کاریگەری لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵەکەدا دەبێت و توانای بیرکردنەوەی لە بابەتەکانی ژیاندا لاواز دەبیت.

٣. کار لە گەشی منداڵ دەکات و لە ئەنجامدا منداڵێکی ترسنۆکی لێ دەردەچێت، توانای ڕوبەڕوبونەوەکانی نابێت و ناتوانێت بە ئاسان بەسەر سەختیەکانی ژیاندا زاڵبێت.

٤. کەسێکی گۆشەگیر و دورەپەرێزی لێدەردەچێت و بەرێژەیەکی کەم تێکەڵاوی خەڵکی دەبێت.

٥. ڕەنگە لە گەورەبونیدا کەسێکی توڕەو توندوتیژی لێدەربچێت و کەسایەتییەکی خراپ و توڕەی ھەبێت.

٦. ھەمیشە لەکاتەکانی توڕەبونیدا شت دەشکێنێت ڕەنگە زیان بەخۆی و چواردەوری بگەیەنێت.

٧. ھەمیشە ترسی لە سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانی دەبێت، توانای بەرەوپێشچونی کەم دەبێت لە ژیانیدا.





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad