English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌وله‌تی یاسا: سه‌لیم جبوری پێشێلی رێككه‌وتن و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كرد
2017-10-11 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوایان له‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردوه‌، به‌فه‌رمی لێبوردن پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان و گه‌لی عێراق بكات.

نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی یاسای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌عه‌د ئه‌لماس له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، چوونی سه‌لیم جبوری بۆ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، شكۆی یاساكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شكاند كه‌ زنجیره‌یه‌ك رێكاری دژی گشتپرسی و سه‌ركرده‌كانی كورد دابوو، دیارترینیان به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردییه‌كان نه‌كرێت.

وتیشی، سه‌لیم جبوری پێشێلی رێككه‌وتن و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و به‌م سه‌ردانه‌ی نرخی بۆ هه‌سته‌كانی گه‌لی عێراق دانه‌نا.

 





ئەم هەواڵە 3526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad