English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا تابلۆکانی پیکاسۆ نمایشدەکرێن
2017-10-11 [01:03 AM]

هەولێر – ZNA


تابلۆکانی شێوەکاری ئیسپانی، پابلۆ پیکاسۆ، کە لە کۆتایی تەمەنیدا بەرهەمی هێناون، لە پێشانگەیەکدا دەخرێنەڕوو.

 

بەرهەمەکان لە پێشانگەیەکدا لە پاریس دەخرێنەڕوو کە پیکاسۆ ساڵێک بەر لە مردنی بەرهەرمی هێناون و بە تابلۆ هەرە گرنگ و جوانەکانی دەناسرێن.

 

پێشانگەکە بەناوی "پیکاسۆ ١٩٣٢: ئیرۆتیک بیێر"ـە و دوا ساڵ لە تەمەنی ئەو شێوەکارە بە "ساڵی سەیروسەمەرەکان" ناسراوە.

 

لەو ساڵەدا پیکاسۆ زیاتر لە ٣٠٠ تابلۆی بەرهەمهێناوە و لە پێشانگەکەدا تەنها ١٠٠ لەو تابلۆیانە نمایشکراون.

 

بەناوبانگترین تابلۆ کە لە پێشانگەکەدا نمایشدەکرێت، بەناوی "خەون"ـە کە وێنەی خۆشەویستەکەی پیکاسۆیە بەناوی ماری تریز والتەر.

 

هەروەها تابلۆی "کچێک لەبەردەم ئاوێنەدا" نمایشدەکرێت کە بە هەمان شێوە وێنەی والتەرە.

 

پێشانگەکەدا بەم دواییە کرایەوە سەرۆكی فەڕەنسا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە ئامادەیبوون و بڕیارە تاوەکو ١١ شوباتی ٢٠١٨ بەردەوام بێت.

 





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad