English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەناوی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-10-11 [04:47 AM]

هەولێر – ZNA


بەهۆی نەخۆشییەوە، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی سووریا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئاژانسی هەواڵی سووریا هەواڵی کۆچی دوایی، فاتن حەناوی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە یەکێک لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەکانی ئەو وڵاتە بووە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.

 

فاتن حەناوی، لە ساڵی 1956 لە سووریا لە دایکبووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئاوازدانەرە بە تواناکان کاری کردووە، لەوانە ریاز ئەلبەندەک، سەلیم سروە و ئەمین خەیات.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 1977 خەڵاتی ئۆم کەلسومی لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکدا لە لیبیا بەدەستهێنا.

 

فاتن حەناوی، خوشکی گەورەی خانمە گۆرانیبێژ، مەیادە حەناوییە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لە لوتکەی ناوبانگیدا بە یەکجاری لە کاری هونەری دوورکەوتەوە.





ئەم هەواڵە 4879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad