English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌نگووینی هه‌موو جیهان ده‌رمانی کیمیاوی تێدایه‌
2017-10-11 [05:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، دوای وه‌رگرتنی سامپڵی هه‌نگوین له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌رکه‌وتوه‌ ده‌رمانی کیمیاویان تێدایه‌.

 

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵیت له‌وانیه‌ ئه‌مه‌ هۆکار بێت بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شاره‌كانی هه‌نگ. ‌هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش به‌ئاگا هێنانه‌وه‌یه‌ له‌زۆری به‌کارهێنانی ده‌رمانی کیمیاوی له‌کێڵگه‌کاندا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رووبوومی کشتوکاڵی.

 

سه‌رپه‌ڕشتیاری توێژینه‌وه‌که‌ پرۆفیسۆری بایۆلۆجی له‌زانکۆی نیوشاتڵ له‌ سویسرا ده‌ڵێت، "به‌هۆی که‌می ئاستی ده‌رمانه‌ کیمیاوه‌یه‌کان به‌په‌پێوانه‌کانی حکومه‌ت، ئه‌مه‌ بۆ مرۆڤ کێشه‌ی گه‌وره‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته‌ ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ هیچمان لێ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ زۆر که‌مبوون".

به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو زۆر له‌ توێژینه‌وه‌کان له‌ تاقیگه‌ و له‌ کێڵگه‌کان، ده‌رمانی کیمیاوی جۆره‌کانی "نیۆنیکۆتینۆداس" و "نێۆنیکس" ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ که‌مبوونه‌وه‌ی شانه‌کانی هه‌نگ و لاوازبوونی هه‌نگ به‌گشتی.

 

بۆ 10 ساڵه‌ شانه‌کانی هه‌نگ له‌که‌مه‌بوونه‌وه‌دایه‌، وه‌ک شاه‌زیان ده‌ڵین، هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر له‌وانه‌، ده‌رمانی "نیۆنیکس"، مشه‌خۆره‌کان، نه‌خۆشی، گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و که‌مبوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراک. زیاتر له‌ سێ‌یه‌کی خۆراکی مرۆڤ له‌ ڕوه‌که‌وه‌ دێت، که‌ هه‌نگ هۆکاری سه‌ره‌کیه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌و پیتاندنیان.

 

VOA





ئەم هەواڵە 2728جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad