English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤان کۆخ لە بەیروت دەبێت
2017-10-11 [05:11 AM]

هەولێر – ZNA


لە دوای بەرهەمهێنانی فیلمێک لەبارەی شێوەکاری هۆڵەندی، ڤێنسێنت ڤان کۆخ، بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە بەیروت نمایشبکرێت.

 

فیلمەکە بەناوی "لە خۆشەویستی ڤێنسێنت"ـە کە چەندین تابلۆی ئەو شێوەکارە تێیدا بەکارهاتوون.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی هیۆ ویلیشمان و دۆرۆتا کۆپێلایە و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 17مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەیروت نمایشبکرێت.

 

فیلمەکە بە وتەیەکی ڤان کۆخ دەستپێدەکات کە دەڵێت "ناتوانین گوزارشت لە خۆمان بکەین، تەنها لەرێگەی تابلۆکانمانەوە نەبێت".

 

ڤان کۆخ کە بە باوکی هونەری نوێ ناسراوە، خاوەنی چەندین تابلۆی شێوەکارییە.

 

فیلمێکی سینەماییە بەناوی "لەڤینگ ڤێنسێنت" بەرهەمهاتووە کە ١٣٠ تابلۆی، شێوەکاری هۆڵەندی، ڤێنسێنت ڤانکۆخ، بەشێوەی جوڵاو لەخۆدەگرێت.

 

بۆ دووبارە کێشانەوە تابلۆکانی ڤانکۆخ، ١٢٥ وێنەکێش لەسەرتاسەری جیهاندا بەشداربوونە.

 

لە نیۆیۆرک و لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا، نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە بەڕێوەچوو و بڕیارە لەم مانگەدا نمایشی لە سینەماکانی ئەوروپا بەڕێوبچێت.

 

فیلمەکە ماوەی حەوت ساڵ کاری بۆ کراوە و بە بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە.

 

ڤێنسنت ڤان کوخ، لە 30 ئازاری 1853 لە وڵاتی هۆڵەنەدا لە دایک بووە، هەرچەند ژیانێکی ئاڵۆز و سەیری هەبووە، بەڵام ئێستا بە یەکێک لە شێوەکارە هەرە ناودارەکانی جیهان دەناسرێت.





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad