English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرهێنەرێکی ناوداری هیندی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-10-11 [07:08 AM]

هەولێر – ZNA


دەرهێنەرێکی ناوداری سینەمای هیندستان و بۆلیوود، لە تەمەنی 69 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

کۆندان شاهـ، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لە مۆمبای لە هیندستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو دەرهێنەر سینەماییە لەرێگەی فیلمی سینەمایی " Jaane Bhi Do Yaaro " ناوبانگی پەیداکرد کە لە ساڵی 1983ـدا بڵاوکرایەوە.

 

کۆندان، لەرێگەی ئەم فیلمەوە خەڵاتی نیشتمانیی و چەند خەڵاتێکی دیکەی سینەمایی بەدەستهێنا.

 

یەکێکی دیکە لە شانازییەکانی ئەو دەرهێنەرە سینەمایی، کاری دەرهێنان بوو بۆ زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "نوکاد" کە لە ساڵی 1986 بەرهەمهات.

 

ئەو دەرهێنەرە سینەماییە کاری بۆ دەیان فیلم و بەرهەمی تەلەڤزیۆنی کردووە و دەنگدانەوەی زۆریان لە هیندستان و ناوچەکەدا هەبووە.

 

بەشێکی زۆر لە سینەماکارانی بۆلیوود هاوخەمی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی ئەو دەرهێنەرە نیشانداوە، لەوانە ئەکتەری سینەمایی شارۆخان کە بە شای سینەمای بۆلیوود دەناسرێت.   





ئەم هەواڵە 2947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad