English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەوکەت ئەمین کورکی ئەندامی لێژنەی دادوەری ئاسیا پەسیفیکە
2017-10-11 [07:21 AM]

سلێمانی – ZNA


شەوکەت ئەمین کورکی، ئەندامی لێژنەی دادوەری کاندیداکانی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"یە.  

 

سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان ئەندامی لێژنەی دادوەری کاندیداکانی یازدیەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" APSA ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"ی لە ئەستۆدایە و بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "هۆنگ" مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەریی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی "پۆچۆن" لە وڵاتی کۆریای باشوو  و هەروەها "میناکشی شیدە" راوێژکاریی کۆمەڵێک لە فیستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکان لەوانە: بەرلینالە، دوبەی، تۆرێنتۆ، بووسان، ئەمستردام و ... لە وڵاتی هیندستان، "گۆڵنارا ئەبیکێیاوا" رخنەگری فیلم و سەرپەرەستی پێشووی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بریزبین لە وڵاتی کازاخستان، "کیکی فۆنگ" رخنەگر، نووسەر و لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ و "جوولیا ریگ" رۆژنامەنووس، بڵاوکەرەوەی فیلم و رخنەگر لە وڵاتی ئۆسترالیا کاندیداکانی قۆناغی کۆتایی "ئاسیا پەسیفیک" هەڵدەسەنگێنن.

 

کورکی کە ساڵی 2014 بە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە هەشتەمین خولی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" توانی خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ هاوبەشی بەرچاو و هەروەها پاراستنی جۆری کەلتوورەکان"ـی ئەم رێوڕەسمە بەدەستبێنێت، بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی بەشی فیلمی دیکۆمێنتاریی، فیلمی گەنجان و فیلمی ئەنیمەیشنی نۆیەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"ـی لە ئۆسترالیا لە ئەستۆدابوو.

 

شەوکەت ئەمین کورکی ساڵی 2007 بە فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" خەڵاتی باشترین دەرهێنانی لە خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" بەدەستهێنابوو و وەکوو ئەندام لە ئاکادیمیای "ئاسیا پەسیفیک" وەرگیرابوو.

 

هەروەها لە ساڵی 2011 سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی هاوبەشی شەوکەت ئەمین و مەممەد ئەکتاش پێش لە دەسپێکردن بە قۆناغی وێنەگرتن، توانی 

خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە ئاکادیمیای خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" لە هەمان ساڵدا بەدەستبێنێت.

 

خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" بە پشتیوانی یۆنسکۆ و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی یەکێتی بەرهەمهێنەرەکانی فیلم (فیاپف) هەموو ساڵێک بە باشترینەکانی سینەمای "ئاسیا پەسیفیک" دەبەخشێت. مەبەست لە پێشکەش کردنی ئەم خەڵاتانە، رێزلێانە لە دەستکەوتە سینەماییەکانی فیلمەکانی ناوچەی "ئاسیا پەسیفیک" و هەروەها دروستکردنیی بازاڕێکی جیهانی فیلمە.

 

رێوڕەسمی کۆتایی یازدەیەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" شەوی 23ی نۆڤەمبەری 2017 لە شاری بریسبان لە ویلایەتی کۆینزلەند لە ئۆسترالیا بەڕێوەدەچێت، تێێدا سینەماکارانی سەرکەوتووی بەشە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی، باشترین فیلمی ئەنیمەیشێن، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلمی گەنجان، باشترین ئەکتەری پیاو و هەروەها باشترین ئەکتەری ئافرەت لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە دەناسێندرێن و خەڵات بەسەریاندا دابەشدەکرێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 1552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad