English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن ددانت له‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزیت
2017-10-12 [10:15 AM]

ZNA- هەولێر



تەندروستی و جوانی و بەهێزی ددانەکان گرنگە و وادەکات تاک ئاستی باوەڕی بەهێز بێت، هەستێکی باشتر و ئاسودەی هەبێت کاتێک زەردەخەنە دەکات یان قسە دەکات .

 

به‌و هه‌نگاوانه‌  دەتوانین باشتر ئاگاداری تەندروستی ددانەکانمان بین :

 

-  ئاگاداری پوک و ددانەکانت بە ئەمە پێویستی یەکەمە، ناتوانین هەموو کات پشت ببەستین بە پزیشکی ددان، هەر لەبەر ئەوە پێویستە لە ماڵەوە خۆمان چەند هەنگاوێک بگرینە بەر بۆ ڕێگری کردن لە کێشەکانی ددان .

 

- خراپ بوونی ددان کێشەیەکی سە رەکییە کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان، لەبەرئەوە پێویستە ئەو جۆرە هەویرە بەکاربێت کە فلۆریدی تێدایە .
 

- زۆربەی نەخۆشیەکان دەبنە هۆی وشکبوونەوەی دەم، کە ئەمەش بەهۆی کەمبونەوەی  لیکە، کە می لیک دە بێتە هۆی قورسی لە تام کردنی خواردن، هەندێک جاریش لە قسەکردندا، بۆ دوورکەوتنەوە لەم کێشەیە پێویستە ئاو زۆر بخورێتەوە و خۆمان بە دووربگرین لە خواردنەو ی ئەلکهول .

 

- لە سەرو تەمەنی 40 ساڵی ئەگەری دە رکەوتنی شێرپەنجەی دەم هەیە، کە نیشانەکانی سەرەتا بە ئازار و خوێن بە ربوونی توند دەست پێ دەکات، دەبێت سەردانی پزیشکی تایبەت بە ددان بکات، بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی دەم، پێویستە دورکەویتەوەە لە بەرهەمەکانی جگەرە و جوینی توتن و هەڵمژینی دوکەڵ، بەکارهێنانی هە ویری ددانی کوالێتی بەرز .

 

- بۆنی ناخۆشی دەم بە هۆی بوونی بەکتریاوە، ئەمەش بەهۆی مانەوەی خۆراک لە ناو ددانەکاندا، بۆ ئەمەش پێویستە ڕۆژی دوو جار ددانەکان بشۆین و پاکی بکەینەوە بەتایبەتی دوای نان خواردن بۆ ڕێگری لە گەشە کردنی بەکتریا .

 

- بەکارهێنانی شێوازێکی ڕاست و تەندروست بۆ شۆردنی ددانەکان، لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵکی هەموو بەشەکانی ددانەکانیان بە باشی ناشۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەک بۆ گەشەسەندنی بەکتریا، لەبەرئەوە پێویستە لە هەر ڕۆژێکدا دووجار بۆ ماوەی ‌4-5 خولەک بشۆرێت.

 

- جوینی بنێشت یارمەتی  پوک و ددانەکان دەدات کە بە شێداری بمێننەوە، ڕێگری دەکات لە وشکبوونە وە ی دەم .

- هە میشە ئەوەت لە بیربێت کە بەکارهێنانی فڵچەی ددان بە شێوەیەکی توند زیان بە پوک دەگەیەنێت و توشی خوێن بەربوونی دەکات .

 

- شێوازی خواردن و هاوسەنگی خۆراک، جوینی هێواش و خواردنی ئەو خۆراکانەی کە نالکێنەرن بۆ پاراستی ددانەکان .
 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad