English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چۆن خۆت لە نەخۆشیەکانی ریخۆڵە دەپاریزێت
2017-10-12 [12:51 PM]

ZNA- هەولێر



بەشێکی زۆری مرۆڤەکان بەدەست نەخۆشیەکانی گەدە و ریخۆڵەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی کۆڵۆن چونکە نەخۆشیەکی مەتریسیدارە و ئەگەر ئاگادارنەبیت پەێڕەوی ئامۆژگاریەکانی پزیشک نەکەیت رەنگە  بگۆڕێت بۆ نەخۆشی مەترسیدارتر . 
بۆیە ھەوڵبدە پەیرەوی ئەم ئامۆژگاریان بکەیت :

- دوورکەرەوە لە دوودڵی و زۆر بیرکردنەوە و خەمۆکی، چونکە یەکێکە لە ھۆکارەکانی ھەڵئاوسانی گەدە و کۆڵۆن، ھەوڵبدە کاتە بەتاڵەکان خۆت سەرقاڵ بکە بە شتێکەوە تا بیرنەکەیتەوە .
- جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت زۆر گرنگە ھەوڵبدە لە تونی و فاسۆلیا و نۆک و لۆبیا و ئەو خواردنانەی کە ھەرسی خاوە دووربکەویتەوە، چونکە توشی ھەڵئاوسان و غازاتێکی زۆر دەکات .

- ھەوڵبدە لە شەکر دوور بکەویتەوە، چونکە زۆر بە خاوی ھەرس دەبێت لەگەدەدا.

- کەمکردنەوەی جوینی بنێشت، چونکە ھۆکارە بۆ ھەڵئاوسانی کۆڵۆن و غازاتێکی زۆر .

- بەھەموو جۆرێک دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خواردنەوە غازیەکان، چونکە مەترسیەکی گەورەی ھەیە بۆ کرداری ھەرس و کۆڵۆن .

- ھەوڵبدە زۆر بەھێواشی و لەسەرخۆ نان بخۆیت، بەباشی خواردن بجو .

- ھەوڵبدە زۆر بەکەمی خواردنی خێرا بخۆیت وەک ھەمبەرگر و پیتزا و بەشەکانی، ھەروەھا تونی و بەھارات .
ئەگەر ھەوڵبدەیت ئەو خۆراکانە بخۆیت رۆژانە کە مەترسی کۆڵۆن کەم دەکەنەوە و چارەسەری دەکەن، ئەوا رەنگە ببێتە ھۆی ئەوەی ئەگەر ئەو خواردنانەش بخۆیت کە زیانی ھەیە نەبێتە ھۆی مەترسی و بێزار بکات وەک خواردنی زەڵاتە پێش نان، خواردنی چەند دەنکە بادەمێک بە سکی ناشتا و بەیانیان .
 





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad