English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی وڵاتی سوودان لە عێراق کرد
2017-10-12 [01:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە سەلاحەدین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی باڵیۆزی وڵاتی سوودان لە عێراق کرد،باڵیۆز سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاتەکەی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٧/١٠/١٢ لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە یاسین عەوەز ئیسماعیل باڵیۆزی وڵاتی سوودان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا باڵیۆزی سوودان سڵاو و ڕێزی سەرۆک و گەلی سودانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ڕایگەیاند کە ئەرکەکەی وەک کونسووڵی گشتیی سودان لە ھەولێر کۆتایی ھاتووە و ئێستا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەست بەکار بووە و بەمزوانە کونسوڵی نوێی سوودان لە ھەولێر لەلایەن وڵاتەکەیەوە دەستنیشان دەکرێت.

باڵیۆزی سوودان سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاتەکەی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و ڕای گەیاند کە تێگەیشتنی بۆ دۆخی ئێستا ھەیە و ڕاستییەکانیش دەگەیەنێتە سەرووی خۆی لە وڵاتەکەی.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرھێنانیان، ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز یاسین عەوەز خواست لە ئەرکی نوێیدا و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا پێشان دا و ئەزموونی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی وڵات بەرز نرخاند.

ھەر لەم دیدارەدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، گفتوگۆ کرا.

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad