English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هونەرمەندە هاورەگەزخوازەکان بناسە
2017-10-12 [02:15 AM]

هەولێر – ZNA


بەشێک لە هونەرمەندە جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە کە هاورەگەزخوازن، بەشێکی دیکەشیان جگە لەوەی هاورەگەزخوازن، لە هەمانکاتدا پەیوەندیان لەگەڵ رەگەزەکەی بەرامبەریشدا هەیە.

 

ئەنجلینا جولی، خانمە دەرهێنەر و ئەکتەری سینەمایی، هەرچەند لەگەڵ چەند پیاوێک ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و پەیوەندی لەگەڵ چەند پیاوێکدا هەبووە، بەڵام نایشارێتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ چەند ئافرەتێکدا هەبووە و پەیوەندی سێکسیان هەبووە.

دێمی لۆڤاتۆ، بەم دواییە وێنەی لەگەڵ هاوڕێیەکی کچی بڵاوکرایەوە، هەرچەند دانی بەوە نەناوە کە حەزی بۆ هەردوو رەگەز هەیە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە.

ئارۆن کارتەر، پێشتر لەرێگەی پۆستێکدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئاساییە مرۆڤ حەزی بۆ هەردوو رەگەزەکە هەبێت.

بێلا سۆرن، لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرای کردووە، ئەو هەرچەند پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا هەبووە، بەڵام حەزی خۆی بۆ هاورەگەزبازی نیشانداوە.

میل بی، پێشتر رایگەیاندووە، ئەو بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ کچێکدا پەیوەندی هەبووە، بەڵام ئەو ئێستا لە ژیانی هاوژینی خۆیدا دڵخۆشە.

میگان فۆکس، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو هەرچەند ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دایکێکی باشە، بەڵام دەڵێت، گومانی تێدا نییە کە هاورەگەزخوازە.

فێرگی، ئەستێرەیەکی دیکەی هونەرە و ئەم بابەتە بە ئاسایی دەبینێت و ناوی دەنێت "کرانەوەی رەگەزی".

ئێمی واینهاوس، گۆرانیبێژی کۆچکردووە، ئەویش بە ئاسایی بینیوە کە هەرچەند ئافرەت عاشقی ئافرەتێک بێت، لە هەمانکاتتدا ئاساییە ئەگەر عاشقی پیاویش بێت.

کیشا، خانمێکی دیکەی هونەرمەندە و بە بڕوای ئەو، لەلای ئەو گرنگ رۆحی کەسەکانە بۆ ئەوەی مامەلەیان لەگەڵدا بکات و پەیوەندیان لەگەڵدا دابنێت، جا گرنگ نییە ئەو رۆحە نێر بێت یاخود مێ.

جیسی جای، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پەیوەندی دانان لەگەڵ کچێک یاخود کوڕێک، هیچ جیاوازییەکی لەلای ئەو نییە.

 





ئەم هەواڵە 29335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad