English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاتنەوەی جەژنی جەمایێ لە سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیھان پیرۆز دەکات
2017-10-12 [04:50 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەبۆنەی جەژنی جەمایێ، "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له پەیامێکدا ئەم جەژنەی له ئێزیدییەکان پیرۆز کرد. ئەمەش دەقی پیرۆزبایی‌نامەکەیه:

 

"بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

 

بە بۆنەی جەژنی جەمایێ، پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەی سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیھان دەکەم.

 

کوردی ئێزدی ھەمیشە شانازی بە کلتوور و ھەڵوێستی نەتەوایەتی و کوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ ھەموو لایەک سەلماندەوە کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو ھەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.

 

ھیوادارم جەژنی جەمایێ و ھەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێکی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەکەتان بکەن."

 

مەسعود بارزانی  

١٢ـی١٠ـی٢٠١٧





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad