English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسر رێز لە ئەکتەرێکی جیهانی دەنێت
2017-10-12 [04:11 AM]

هەولێر – ZNA


لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی ئەسکەندەرییە، رێز لە خانمە ئەکتەرێکی جیهانی نرا.

 

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا، ئەکتەری سینەمایی، ئایدا فۆلش مەڕاسیمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرا و خەڵاتی فێستیڤاڵی پێبەخشرا.

 

ئەو ئەکتەرە دڵخۆشی خۆی نیشاندا کە بۆ یەکەمجارە سەردانی میسر دەکات و خەڵات دەکرێت.

 

هەر لەم رێوڕەسمەدا، کۆڕێک بۆ فۆلش سازکرا، تێیدا باسی لە ئەزموونی هونەریی خۆی لە جیهانی سینەمادا کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەگەڵ دەرهێنەری سینەمایی فرناندۆ ترۆبا کاری کردووە.

 

ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ترۆبا باوکی رۆحی ئەوە.

 

ئەو ئەکتەرە ئیسپانییە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەو سەردانەیدا، سەردانی هەرەم و مۆزەخانەی میسری کرد کە پێشتر لە کتێبەکاندا زانیاری لەسەر هەبووە.

 

خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەسکەندەرییە، بە ناوی ئەکتەری میسری، حوسێن فەهمی ناونراوە.

 

خولەکە ئەمساڵی فێستیڤاڵ بەناوی "سینەما و کۆچی نا یاسایی" کراوە، تێدا 80 فیلم لە 25 وڵاتەوە بەشدارن.

 

ناونانی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ، بەناوی حسێن فەهمی، رێزگرتنە لە نیو سەدە کار و چالاکیی هونەری ئەو ئەکتەرە.

 

ئەو ئەکتەرە، لە ماوی 50 ساڵی رابردوودا، بەشداری لە چەندین بەرهەمی تەلەڤزیۆنی، سینەمایی و شانۆییدا کردووە.

 





ئەم هەواڵە 1708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad