English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌وه‌ی لە بایۆمەتری تۆمار نەكرابێت مووچەكەی رادەگیرێت
2017-10-12 [05:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسێكی حكوومەت ڕای دەگەیەنێت، یه‌كه‌ ژمێریارییەكان و گەنجینەكان لیستی مووچەیان بۆ لیژنەی تۆماری مووچە ناردووه‌، وتیشی، ئەم مانگە مووچە لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت بەڵام خانەنشین و سەربازی ناگرێتەوە.


سەمیر هەورامی، گوتەبێژی سیستمی بایۆمەتری تۆماری مووچە رایگەیاند، مووچەی ئەو مانگە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دەبێت و ئەوەی خۆی تۆمار نەكردبێت و کۆدی بایۆمەتری نەبێت ئەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت تاوەكو تۆمار دەكرێت.


روونی كردەوە ئەو بڕیارە ئەو مانگە تەنها فەرمانبەرانی شارستانی دەگرێتەوە، فەرمانبەرانی خانەنشین، سەربازی و ئەمنی ناگرێتەوە بەڵكو ئەوان لە مانگی داهاتوو یان مانگێكی دواتر دەیانگرێتەوە.


سەمیر هەورامی ئاشكراشی كرد، لەم چەند رۆژە لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان و گەنجینەكان لیستی مووچە نێردراوە بۆ لیژنەی تۆماری مووچە و لیستەكان بەراورد كراون و ناردراون بۆ وەزارەتی دارایی ئەوەی ناوی لەو لیستانە نەبێـت و لە بایۆمەتری تۆمار نەكرابێت مووچەكەی رادەگیرێت.


تاوەكو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 202 هەزار مووچەخۆر لە تۆماری بایۆمەتری مووچە تۆماركراون.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1951جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad