English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپەرە بەریتانییەکەی نێو داعش کوژرا
2017-10-12 [05:39 AM]

هەولێر – ZNA


ئەو خانمە گۆرانیبێژ و راپەر بەریتانییەی پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو، لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکییەوە کوژراوە.

 

سالی جۆنز، کە وەک راپەرێکی ناوبانگی پەیداکردبوو و لە ساڵی ٢٠١٤ـدا لەرێگەری تویتێکی تویتەرە ئاشكرای کرد کە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، لە سنووری نێوان سووریا و عێراق بە موشەکێکی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە کوژراوە.

 

رۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو راپەرە کە لە نێو داعشدا نازناوی "ئوم حوسێن"ـی هەبوو، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە کوژراوە، بەڵام هەواڵەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.

 

هاوژینی ئەو راپەر و گۆرانیبێژە بەناوی جەنید حوسێنە کە بەریتانییە و بە رەچەلەک پاکستانییە و لە ساڵی ٢٠١٥ لە باکووری سووریا کوژراوە.

 

سالی جۆنز تەمەن ٥٠ ساڵ، لە دوای ئەوەی هاوژینی کوژراوە بە "بێوەژنە سپییەکە" ناوبانگی پەیداکردووە.





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad