English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسه‌نا ئه‌مین: شه‌ممه‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا ده‌ده‌ین
2017-10-12 [05:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ڵێت، ڕۆژی شەممە لە سلێمانی هەر پێنج فراكسیۆنەکە كۆ دەبنەوە، وتیشی، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هەڵوێستێكی هاوبەش لەبه‌رامبه‌ر بەغدا وه‌رده‌گرێن، جا هەر هەڵوێستێك بێت،  بە گەڕانەوە بێت، یان بایكۆتكردن.

موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەمڕۆ بە تەلەفۆن هەموو فراكسیۆنەكان پێكەوە قسەمان كردووە، ڕۆژی شەممە لە سلێمانی كۆ دەبینەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی ئه‌و بارودۆخ و ڕێكخستنی ڕیزەكانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هەڵوێستێكی هاوبەش لەبه‌رامبه‌ر بەغدا وه‌ربگرێن، جا هەر هەڵوێستێك بێت،  بە گەڕانەوە بێت، یان بایكۆتكردن.

موسه‌نا ئه‌مین روونی كرده‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بە هەموومان هەڵوێستێكی هاوبەش دەردەكەین.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 4042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad