English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ئەندامێتیی خۆی له یونسکۆ هەڵوەشاندەوه
2017-10-12 [07:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێکخراوی یونسکۆی به "دژایەتیی ئیسرائیل" تۆمەتبار کردووه و رایگەیاند که کۆتایی به ئەندامێتیی خۆی لەم رێکخراوه دەهێنێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له بەیاننامەیەکدا که ئەمڕۆ بڵاوبۆتەوه، جەختی کردۆتەوه که "ئەم بڕیاره به ئاسانی نەدراوه" و ئەمه کاردانەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت به "قەرزه زۆرەکانی ئەم رێکخراوه، پێویستیی چاکسازیی بنەڕەتی له یونسکۆ و ئاراستەی دژه ئیسرائیلیی ئەم رێکخراوه"یه.

 

"ئیرینا بوکۆڤا" بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ، داواکاریی فەرمیی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی لەم رێکخراوه پشت‌ڕاست کردەوه و گوتی: "ئەمریکا و یونسکۆ هیچ کات تا ئەم رادەیه بۆ یەکتر گرینگ نەبوونه و لەم بڕیارەش زۆر بەپەرۆشین."

 

سەرچاوه: رادیۆ دەنگی ئەوروپا





ئەم هەواڵە 1603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad