ZNA- هەولێر
"مارک زۆکەربێرگ" رۆژی چوارشەممه(١١ی ئۆکتۆبەر) له رێوڕەسمێکدا، پەردەی لەسەر نەوەی یەکەمی چاویکلەی "ئاکیولس گۆ"(Oculus Go) لادا و رایگەیاند: "ئێمه بەنیازین یەک ملیار کەس ببەینه ناو دونیای ناواقعی(Virtual worlds)." دامەزرێنەری فەیسبووک گوتی، ئەم کامێرا نوێیه که بێ کۆمپیوتەر و مۆبایل کار دەکات، له سەرەتای ساڵی داهاتووەوه دەخەینه بەردەست بەکارهێنەران.
ئاکیولس گۆ نرخی ١٩٩دۆلار دەبێت. ئەم کامێرای جیهانی ناواقعیه به کەڵک وەرگرتن له کامێرا و حەساسەکانی جووڵەی بەکارهێنەرانی بۆ ناو جیهانی ناواقعی دەگوازێتەوه.
به گوتەی زۆکەربێرگ، ئەو رێگەیەی فەیسبووک گرتوویەتەبەر ساده نابێت و روونی کردەوه: "بەڵام جیهانی ناواقعی، شێوازی هەڵسوکەوتمان لەگەڵ جیهانی دەوروبەرمان دەگۆڕێت و ژیانمان باشتر دەکات."
فەیسبووک له ساڵی٢٠١٤، ستارتئەپی "ئاکیولس"ی کڕی. "سۆنی"ی ژاپۆن"، "HTC"ی تایوان، کۆمپانیای نەرمئامێری "ڤەڵڤ"(Valve) له ئەمریکا که چاویلکەی "ڤایۆ" بەرهەم دەهێنن و ئاکیولس، رکابەری سەرەکیی چاویلکەکانی جیهانی ناواقعین.
سەرچاوه: dw-world
ئەم هەواڵە 95545جار خوێندراوەتەوە |