English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بنەماڵەیەکی ئەمریکایی کەنەدایی دوای پێنج ساڵ له دەست تاڵیبان رزگار کران
2017-10-12 [08:31 AM]

ZNA- هەولێر


 

هێزەکانی سوپای پاکستان بنەماڵەیەکی ٥کەسیی ئەمریکایی کەنەداییان له دەست تاڵیبان رزگار کرد، دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەلایەن ئەم رێکخراوه تیرۆریستییه بەدیل گیرابوون.

 

"کاتلین کۆڵمەن" خەڵکی "پەنسیلڤانیا"ی ئەمریکا و "جاشوا یویل" هاوسەره کەنەداییەکەی، له کۆتاییەکانی ساڵی٢٠١٢ وەک گەشتیار روویان له ئەفغانستان کردبوو و له کاتی گەشتیان لەم وڵاته، لەلایەن رێکخراوی تاڵیبان به بارمته گیران.

 

له کاتی گیرانیان، خێزانی کوڵمەن دووگیان بوو. ئەم ژن و مێرده له سەردەمی دیلیان، دوو منداڵی دیکەشیان بووه.

 

له کردەی رزگارکردنی هێزەکانی سوپای پاکستان که لەسەر زانیارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام درا، هەموو دیلەکان بەبێ زیان رزگار کران.

 

به گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکاییی، ئەم بنەماڵەیه، پێش ناردنیان بۆ ئەمریکا، له دەست هێزەکانی پاکستانی بوون و دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کران.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad