English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عومرو دیاب دەبێتە پاڵەوانی فیلمێکی سینەمایی
2017-10-12 [11:45 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب، عومرو دیاب، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات و رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

 

لە ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوونی ئەو گۆرانیبێژە، بڕیاری بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێی سینەمایی درا، بە مەرجێک فیلمەکە لە ئاست مێژووی هونەری دیاب بێت.

 

فیلمەکە تاریق عەریان کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و تامر حەبیب سیناریۆکەی ئامادە دەکات.

 

لەم بەرهەمەدا، دینا ئەلشربینی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و تامر مورسی بەرهەمی دێنێت.

 

بڕیاردراوە لە دەستپێکی ساڵی داهاتوو کاری وێنەگرتنی فیلمەکە دەستپێبکات و لە هاوینی ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 

دیاب، وەک ئەستێرەیەک لە هونەری موزیکدا لە میسر و جیهانی عەرەبی ناسراوە، لە هەمانکاتتدا بەشداری لە چوار فیلمدا کردووە.

 

ئەو هونەرمەندە، خاوەنی چەندین نازناو و خەڵاتی عەرەبی و جیهانییە.

 





ئەم هەواڵە 2758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad